سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر: وڵاتانی دابینکەری بۆمبی کیمیایی بۆ سەدام هەوڵیاندا تاوانی هەڵەبجە لە هەڵەبجەدا بمێنێتەوە

(0) / / جهان / ئێران زایەڵە کیمیایی سەدام هەڵەبجە


Mar 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند وڵاتانی دابینکەری بۆمبی کیمیایی بۆ سەدام هەوڵیاندا تاوانی هەڵەبجە لە هەڵەبجەدا بمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر بە دەرکردنی پەیامێک بە بۆنەی سی و سێ ساڵەی کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەم تاوانە، وەبیرهێنەری دڕندانەترین کۆمەڵکوژی خەڵکی بێ تاوان و زوڵملێکراوی هەڵەبجە بە پێشکەوتووترین فڕۆکە و بۆمبە بەخشراوەکان، لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسە و هەر ئێستاش ئێش و ئازاری بەرکەوتووانی ئەو هێرشە دڕندانەیە بەردەوامە.
دەقی پەیامەکە:
بە ناوی خودای گەورە
یادی سی و سێ ساڵەی کارەساتی بۆردومانی کیمیایی هەڵەبجە لە کاتێکدا دەکەینەوە کە زام و ئازارە بەجێماوەکانی ئەم تاوانە، وەبیرهێنەری دڕندانەترین کۆمەڵکوژی خەڵکی بێ تاوان و زوڵملێکراوی هەڵەبجە بە پێشکەوتووترین فڕۆکە و بۆمبە بەخشراوەکان، لە لایەن ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسە و هەر ئێستاش ئێش و ئازاری بەرکەوتووانی ئەو هێرشە دڕندانەیە بەردەوامە.
ئەو کردەوە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعس کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران ژن و مێرد، گەنج و پیر و منداڵ و بەساڵاچوو، بەدەر لە زیانێکی زۆر، خەڵکی شارەکەشی ئاوارە کرد.
لەو هەلومەرجەدا وڵاتانێک کە ڕۆڵی سەرەکییان لە دابینکردنی بۆمب و مادە کیمیاییەکانی ئەم تاوانە هەبوو، هەوڵی ئەوەیاندا کە تاوانەکەی هەڵەبجە لە هەڵەبجەدا بمێنێتەوە و جیلەکانی داهاتوو بە گومانەوە لێی بڕوانن.
لێرەدا بوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی سەدام لە شارەکانی سەردەشت و گێڵانی ڕۆژئاوا و لە بەرە جیاجیاکان بوو، بە باوەشی کراوە پێشوازیی لە خەڵکی زوڵملێکراوی هەڵەبجە کرد و وێڕای دەرمان و چارەسەری پزیشکی بۆ بەرکەوتووان، ئەم تاوانەی بە جیهانیان ناساند.
کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران یاد و بیرەوەری خەڵکی زوڵملێکراو و بێ تاوانی هەڵەبجە بەرز دەنرخێنێت.
سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر