جەمال كۆچەر: نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت

(0) / / گفتگو / زایەڵە دۆلار بودجە جەمال کۆچەر


Jul 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند نرخی دۆلار دوای جێبەجێكردنی بەندەكانی بودجەی گشتی لەبەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت

د. جەمال كۆچەر، سەرۆكی كوتلەی یەكگرتوو لەپەرلەمانی عێراق وئەندامی لیژنەی دارایی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  دیناری عێراقی بەشێوەی قوناغ قۆناغ باشتر دەبێت ونرخی دۆلاریش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

 وتیشی، حكومەتیش ناچار دەبێت بەخستنەڕووی رێژەیەكی زۆری دۆلار بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی بە دیناری عێراقی.

 راشیگەیاند، جێبەجێكردنی بەندەكانی بودجەی گشتی، بەمانای خستنەڕووی گوژمەی گەورەی پارە دێت، كەدەبێتە هۆی زیاتربوونی خواست لەسەر كڕینی دۆلار.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای جێبەجێكردنی بودجە، لەبازاڕی گۆڕینەوەی دراوەكانیش دا سەقامگیری دروست دەبێت، ونرخەكەی دەچێتە سەر نرخی فەرمی كەلەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دیاریكراوە.

پێشتریش، موزڕ كەڕەوی ئەندامی لیژنەی درایی رایگەیاندبوو: حكومەتی عێراق خشتە رێگایەكی چوار میحوەری رادەگەیەنێت بۆ ئەوەی یەكسانی لەبازاڕی دراوەكان دا دروست بكات.

کامەران کەریم