پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن لە سلێمانی رادەگێرێت
(0) /
زایەڵە - پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، لە پاسپۆرتی سلێمانی پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن رادەگێرێت دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی بەهاوڵاتیان.
بەهۆی ئامادەکاری بۆ سیستەمی نوێی پاسپۆرتی ئەلەکترۆنی داوا لە هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین ڕۆژی یەک شەممە و دوو شەممە ١٦ و١٧ی تەممووز سەردانی پاسپۆرتی سلێمانی نەکەن بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت و وەرگرتنەوەی پاسپۆرت، چونکە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی کۆن ڕادەگیرێت.
لەدوای ئەوە دەستدەکرێت بە پێدانی پاسپۆرت بە سیستەمی نوێی ئەلەکترۆنی .
بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە سەردانی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بکە بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: