بایدن داوای لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کرد پەلە بکەن لە متمانە دان بە وزیرەکانی کابینەکەی

(0) / / جهان / بایدن ئەنجوومەنی پیران ئەمەریکا


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریکا داوای لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە کرد پەلە بکەن لە متمانە دان بە کاندیدەکانی پۆستە گرینگ و سیادییەکانی کابینەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەگەڵ نێزیک بوونەوەی ڕۆژی سوێند خواردنی  جۆ بایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، ناوبراو داوای لە ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد چی زووترە پەلە بکەن لە متمانەدان بە کاندیدەکانی پۆستە گرینگ و سیادییەکانی کابینەکەی.

بایدن هۆشداری داوە بە هۆی پاشهاتە نەرێنییەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە سەر ئابووری ئەمەریکا و گرژییەکانی ئەمدواییانەی کۆنگرێس، دەبێ ئەنجوومەنی پیران چی زووترە پڕۆسەی متمانە دان بە کاندیدی دیاری کراو بۆ وەرگرفتنی پۆستە سیادییەکان دەست پێ بکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە بایدن بڕیارە 20ی ئەم مانگەی زایێنی سوێندی یاسایی سەرۆکایەتی کۆمار بخوات و تا ئێستاش هیچ یەک لە وەزیرەکانی کابینەکەی لە لایەن ئەنجوومەنەکەوە پەسەند نەکراون.