بوومەلەرزەیەک لە سنووری چەمچەماڵ روویدا

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ بوومەلەرزە


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا.

 

رۆژی هەینی، 14ـی تەممووزی 2023، ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە کاژێر 08:56ـی هەینی شەو بە گوڕی 3.6 پلەی رێختەر لە نزیک ناحیەی قادر کەرەم لە سنووری قەزای چەمچەماڵ روویدا.

 

بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی گوتیشی، بوومەلەرزە لە ئەنجامی ئەو درزانەی ژێر زەوییە کە لە هێڵی بوومەلەرزەی سنوورەکەدا هەیە.

 

بوومەلەرزەکە 41 کیلۆمەتر لە قەزای چەمچەماڵەوە دوور بووە و بە قووڵایی 6 کیلۆمەتر بووە.

 

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لەمبارەیەوە ڕایگەیاند، "بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە".