لە رووداوێکی هاتووچۆدا 10 کەس برینداربوون

(0) / / کردستان / زایەڵە هاتوچۆ کوردستان قوربانی


Jul 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە لەسەر ڕێگای کەلار - گردەگۆزینە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا پیکاب - نیسان مینی پاس 10 کەس برینداربوون نۆ لە بریندارەکان منداڵن و لە ئۆتۆمبێلی جۆری مینی پاسەکەدابوون و بریندارەکەی دیکەش شۆفێری ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا پیکابەکەیە، سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە.

دەشڵێت،  ڕووداوەکە بەشێوەک بوە، ئۆتۆمبێلی مینی پاس پێچکرنەوەی ئەنجام داوە بەئاراستەی کەلار گەڕاوەتەوە و تۆیۆتاکەش لە گردەگۆزینەوە بەئارستەی کەلار هاتووە و پێکیانداداوە.

کامەران کەریم