ههموو پۆسته باڵاكانى كۆمپانیاى نهوتى باكور له دهستى كورد دهرهێندران
(0) /
زایەڵە - بهنوسراوێكى بورکان حەسەن عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەتی كۆمپانیاى نهوتى باكور،حهوت سهرۆك بهشی كۆمپانیاكه گۆڕان و حهوتى دیكهى داناوه كه هیچیان كورد نین.
لهوبارهیهوه دیلان غەفور نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوه : ھۆشداری دەدەین لەوەی ھەموو رێکارێکی پەرلەمانی و مەدەنی دەگرینەبەر تا دەگاتە خۆپیشاندانی فراوان لەبەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور دژی ئەو گۆڕانکارییانە وبە ھیچ جۆرێک رێگە نادەین مافی پێکھاتەی کورد و ھیچ پێکھاتەیەکی دیکە پێشێل بکرێت.
ئهو پەرلەمانتارە کوردە دەڵێت :یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای نەوتی باکورکە خۆی بەھۆی سەرپێچییەوە داواکراوە لە پۆستەکەی ببەخشرێت، حەوت سەرۆک بەشی کۆمپانیاکەی گۆڕیوە بێ رەچاوکردنی ھاوسەنگی نێوان پێکھاتەکان و ھیچکام لەو سەرۆک بەشانەش کورد نین.
شایهنى باسه بهپێى فەرمانێکی کارگێڕی کە رۆژی 12ـی تەمموز بە واژۆی (بورکان حەسەن عەبدوڵڵا) بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەتی کۆمپانیاکەوە دەرکراوە،حەوت سەرۆک بەشی بەوەکالەتی هەبوون كه له ناویاندا دووانیان كوردبوون لابراون و حهوتى دیكهى داناوه بهبێ رهچاوكردنى مافی كورد و پێكهاتهكانى دیكه.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: