هەواڵێک لەبارەی فۆڕمی پاسەوانی سنوورەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پاسەوانی سنوور


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە لێدوانێکیدا رایگەیاند: لە هەرێمی کوردستان تەنیا 900 کەس لە کۆی 2 هەزار و 600 کەس بۆ پاسەوانی سنوور ناویان گەڕاوەتەوە و لیژنەیەک لە بەغداوە هاتوون و سێ رۆژە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆش لیژنەکە کارەکانی تەواو بکات. 

دامەزراندنی ئەو هاونیشتمانییانە تایبەتە بە ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور کە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە بە درێژایی نزیکەی هەزار و 30 کیلۆمەتر دەگرێتەوە.

کامەران کەریم