10 هەزار ئۆتۆمبێلی تەكسی لۆگۆیان نەكردوە / نەبوونی لۆگۆ غەرامەی 40 هەزار دیناری دەبێت
(0) /
زایەڵە - بەرێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی ڕایگەیاند کە 10 هەزار ئۆتۆمبێلی تەكسی لۆگۆیان نەكردوە و هەر ئۆتۆمبێلێکیش لۆگۆی پێوە نەبێت غەرامەی 40 هەزار دیناری بۆ دەکرێت
سدیق محەمەد بەرێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەكرد: بڕیاری سزادانی ئەو ئۆتومبێلانەی کە تاکسین و لۆگۆی تایبەتیان پێوە نییە، لە 15ـی مانگەوە چووەتە جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر تاکسییەک لۆگۆی تایبەتی پێوە نەبێت غەرامەی 40 هەزار دیناری بۆ دەکرێت و ئەگەر دووبارە سەرپێچی بکات غەرامەی 80 هەزاری بۆ دەکرێت و هەرجارێک سەرپێچییەکە دووبارە ببێتەوە غەرامەکە 40 هەزار دینار زیاتر دەکات.
باسی لەوەشكرد، تاوەکو ئێستا 17 هەزار تاکسی لۆگۆیان لە ئۆتومبیلەکانیان داوە و نزیکەی 10 هەزاری دیکەش لۆگۆیان لە ئۆتومبێلەکانیان نەداوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: