چاودێرێکی سیاسی بۆرایەڵە: حکومەتی ھەرێم بێباک و خەمساردە بەرامبەر دۆسیەی ئەنفال

(0) / / گفتگو / زایەڵە سالار مەحمود ئەنفال حکومەتی هەرێم


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سالار محمود چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: حکومەتی ھەرێم نە گوێی ھەیە ببیستێ. نە ویژدانی ھەیە بھەژێ،لەماوەی ٢٣ ساڵدا لە ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٢٣ تەنیا ١٦٦٩ روفات لە ١٨٢٠٠٠ ئەنفالکراو ھێنراوەتەوە کوردستان. واتە کەمتر لە دوو ھەزار.

ئەم خەم ساردی و خوێن ساردیە سەر دەکێشێ تا ئاستی تاوان.

ناوبراو وتیشی: لەبارەی ١٧١ ئێسک و پروسکەکەی خانەی پزیشکی بەغداش ئەوە چوار ساڵە بێناز لەسەر رەفە دانراون. ھەموو ساڵ و رۆژێ داوای ھێنانەوەیان دەکرێت بەڵام حکومەتی ھەرێم نە گوێی ھەیە ببیستێ.نە ویژدانی ھەیە بھەژێ.

کامەران کەریم