لەندەن میوانداری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیک ناکات

(0) / / ورزش / زایەڵە ئۆلۆمپیک وەرزش لەندەن


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ  شاری لەندن لە میوانداری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکی 2024 وەلاوە نراوە.
 
لێژنەی نێونەتەوەیی ئۆڵۆمپیک (IOC) لە پێرستی ناودێرەکانی بەڕێوەبەری پێشبڕکێیەکانی هەڵبژاردنی ئۆڵۆمپیکی 2024،  پاریسی وەلاوە ناوە.
 
وادیارە ئەم بڕیارە لەبەر لایەنگریەکانی دەوڵەتی بەریتانیا لە بەرانبەر وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکانەوە. دەرچووە.
 
دەوڵەتی بەریتانیا ڕایگەیاند کە وەرزشوانە ڕووس و بێلاڕووسەکان تەنیا بە مەرجێک دەتوانن بەشداری پێشبڕکێیەکان بکەن کە نامەی ڕاگەیاندنی  بێلایەن بوونی خۆیان واژۆ بکەنو قەت پاڵپشتی لە ڤێلادێمیر نەکەن. پێشبڕکێیەکانی بریکێنگ، سکەیت بۆرد، سەرکەفتنە وەرزشییەکان، و پێشبڕکێیە ئازادەکانی BMX دەکرا لە پایتەختی بەریتانیا بەڕێوە بچێت، بەڵام لە ئاکامدا IOC پێشنیاری لەندەنی ڕەت کردەوە.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی