واژۆکردنی ١٣ ڕێککەوتنامە بە بەهای 50.7  ملیار دۆلار لە نێوان تورکیا و ئیمارات

(0) / / ترکیه / زایەڵە ئەردۆغان تورکیا ئیمارات بازرگانی


Jul 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەروکۆماری تورکیا لە میانەی سەفەری سێ ڕۆژەی خۆی بۆ وڵاتانی کەنداوی فارس لە ئیمارات چەندین گرێبەستی بۆ ڕاکێشانی 50 ملیار دۆلار سەرمایە بۆ وڵاتەکەی، واژۆکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئانادۆڵۆ، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا چوارشەممەشەو ڕایگەیاند ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەروک کۆماری وڵات لە میانەی سەفەری سێ ڕۆژەی بۆ وڵاتانی دەوروبەری کەنداوی فارس، لە شاری ئەبووزەبی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی چەند ڕێکەوتننامە لە ١٣ بواری جیاواز بە بایەخی 50.7 ملیار دۆلاری واژۆ کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەکە؛ ئەنقەرە و ئەبووزەبی لە سەر دامەزراندنی ئەنجومەنی ستراتیژیی لە ئاستی باڵا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان و بن زاید ئالئ نەهیان سەرۆکی ئیمارات ڕێککەوتوون.

هەروەها ئاماژە بەوەش دراوە کە هاوکارییەکانی تورکیا و ئیمارات لە بوارەکانی وزە، گواستنەوە، ژێرخانەکان، لۆجستی، بازرگانی ئەلیکترۆنی، دابین کردنی دارایی، تەندروستی، بەرگریی و چەند بواری دیکە پەرەی پێی بدرێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان 200 بازەرگان لەو سەفەرەدا هاوڕێن لەگەڵ ئەردۆغان. بڕیارە وایە ئەردۆغان لەپەراوێزی دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتی قەتەر و ئێمارات، عەرەبستان، بەشداری چەندین کۆڕبەندی بازرگانی بکات کە لێژنەی پەیوەندی ئابووری بیانی تورکیا لەو وڵاتانەدا دابینی کردووە.

نایل ئولپاک، سکرتێری ئەو لێژنە ڕایگەیاند: ئێمە گەڵاڵەمان داڕشتووە بۆ بەستی گرێبەست و دانانی سەرمایە بۆ  بەشەکانی تەندروستی و وزە، گواستنەوە، گەشتیاری و کشتوکاڵ لەگەڵ وڵاتە مەبەستەکان.

جەودەت یڵماز، جێگری سەروکۆماری تورکیا لەو بارەوە ڕایگەیاند گرێبەسگەلێکی دیکەش بۆ ئەنجامدانی چەندین پڕۆژە لە تورکیا و وڵاتە مەبەستەکان هەروەها لە وڵاتانی دیکەشدا وەکوو وڵاتی سێهەم و لەم سەفەرەدا ئەنجام ئەدرێت.

بەشێک لە سەرمایەدانان بە شێوازی ڕاستەوخۆ و بەشێکی دیکەش لە داهاتوودا ئەنجام ئەبێت و ئێمە چاوەڕوانی سەرمایەدانانێکی باڵا دەکەین.