لیگی باڵەی نەتەوەکان/ تیپی خانمانی تورکیا و چین گەیشتنە بەشی فیناڵ

(0) / / ورزش / زایەڵە باڵە تورکیا چین وەرزش


Jul 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی خانمانی تورکیا و چین گەیشتنە بەشی فیناڵی لیگی نەتەوەکانی باڵەی 2023
 
دیداری قۆناخی نیوەدوایینی لیگی نەتەوەکانی باڵەی خانمانی 2023 شەوی ڕابردوو لە پارێزگای تێگزاسی ئەمریکا بەڕێوەچوو و تیپەکانی چین و تورکیا گەیشتنە بەشی فیناڵ.
 
تیپی نەتەوەیی چین لە یەکەمین یاری بەشی نیوەدواییندا بە ئاکامی 3 بەر 0 شکستی بە تیپی پۆلەند هێناوە و تیپی تورکیاش بە ئاکامی 3 بەر 1 شکستی بە تیپی ئەمریکا هێناوە.
 
بڕیار وایە پێشبڕکێیەکانی بەشی فیناڵ ئەمڕۆ سێشەمە بەرواری 27ی پووشپەڕ بەڕێوە بڕوات.
 
ئامادەکردن: کەژاڵ حەمیدی