دواین زانیاریەکان لەسەر ڕوداوی هاتوچۆکەی ڕێگای شارەزوور -سەیدسادق

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕووداو هاتوچۆ سەید سادق


Jul 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقید نافز فەتحوڵا بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور رایگەیاند : ڕووداوەكە لەنزیك گوندی تەپیكەرەم لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی (ماجێستا و هیوندا)یەك ڕوویداوە، لەئەنجامدا بەداخەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداوە کە ژن و پیاو و منداڵێکن و پێنج كەسی دیكەش برینداربون.

سەبارەت بە هۆكاری ڕووداوەكەش، عەقید نافز وتی : ئۆتۆمبێلی ماجێستا ویستویەتی تێپەڕاندن ئەنجامبدات كە بە ئاڕاستەی سەیدسادق هاتووە، خۆی كێشاوە بە ئۆتۆمبێلی هیوندای.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی شارەزوور لە پەیامێكیشدا داوای لە شۆفێران كرد، پابەندی یاسا و رێنماییەكانی هاتوچۆ بن و دووربكەونەوە لە ئەنجامدانی سەرپێچیەكان بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنانە دوبارە نەبنەوە.

کامەران کەریم