پەردەلادان لەسەر شارە مووشەکییە نوێکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران

(0) / / جهان / زایەڵە سوپای پاسداران مووشەک سوپا


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

ڕێوڕەسمی پەردەلادان لە شارە مووشەکییە نوێکەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران و زیادکردنی کەرەستەی مووشەکی بە ئەم هێزە بە ئامادە بوونی سەردار سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا و هەروەها سەردار تەنگەسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە شارە مووشەکییەکەی هێزی دەریایی سوپا بڕێکی زۆر لە سیستەم و مووشەکی کرووز و بالیستی بە مەودای جۆراوجۆر خرایەڕوو.
هەروەها لە ڕێوڕەسمی زیادکردنی کەرەستە مووشەکییەکان بە هێزی دەریایی سوپا، سیستەم و کەرەستەی مووشەکی بە توانایی و تایبەتمەندیی ئۆپەراسیۆنی نوێ کە بەوردی بە ئامانج گرتن لە قووڵایی شوێنەکانی بەرگری پاراستن، هاوێشتنی مین لە مەودای جۆراوجۆر، هاوێشتنی ۳۶۰ پلە، هاوێشتن لە کاتی جووڵان بگرە تاکوو هێزی بەرپەرچدانەوەی شەڕی ئەلکترونیک و زیادکردنی مەودا و هێزی وێران کردن خرایە سەر هێزی دەریایی سپا.