ڕاهێنانی تیپی باسکەی ئێران لە تورکیا و لوبنان

(0) / / ورزش / زایەڵە باسکەی ئێران لوبنان


Jul 22, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ ڕاهێنانی تیپی نەتەوەیی باسکەی ئێران لە تورکیا ڕۆژی دووشەمە دوهەمی مانگی گەلاوێژ کوتایی پێدێت و پاشان بۆ ئەنجامدانی 2 یاری دۆستانە دەڕۆن بۆ لوبنان.

ئەنجامدانی یەکەمین ڕاهێنانی ئەندامانی تیپی نەتەوەیی ئێران لە لوبناندا ڕۆژی سێشەممە سێهەمی مانگی گەلاوێژ دەستپێدەکات.

تیپی نەتەوەیی ئێران ڕۆژی چوارشەمە چوارەمی مانگی گەلاوێژ لە یارییەکدا و لە شاری بەیرووت لەگەڵ تیپی نەتەوەیی لوبنان بە ئامادەبوونی هاندەرەکانی هەر دوو لایەن، یاری خۆیان بەڕێوەدەبەن و ڕۆژی پێنجشەمەش واتا پێنجمی مانگی گەلاوێژ دووهەمین یاری خۆیان ئەنجام ئەدەن.

تیپی نەتەوەیی باسکەی وڵاتی ئێران پاش ئەنجامدانی ئەو دوو یارییە دەگەڕێتەوە بۆ شاری تاران.

ڕوێشن بۆ سووریا، یەکێک لە بەرنامەکانی دیکەی ئەو تیپەیە بۆ ئامادەبوونی زۆرتری ئەندامانی ئەو تیپە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی