دەرماڵەی قوتابیان دابەشدەكرێت
(0) /
زایەڵە - بڕیارە سبەینێ دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆی سەڵاحەددین بكرێت،زانكۆی سلێمانیش چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە.
سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند،"قوتابیان دەتوانن رۆژی یەکشەممە 23-7-2023 سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن بۆئەوەی دەرماڵەی سێ مانگ پێکەوە وەربگرن".
ئاماژەی بەوەشداوە،"ئەو دەرماڵەی دابەشدەکرێت هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی 2022وە، دوای دابەشکردنی دەرماڵەی ئەو سێ مانگە، دەرماڵەیەکی دیکەش دابەشدەکرێت".
هاوكات، زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،"دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆی سلێمانی بەھۆی زۆری بڕی پارەی داواکراوەوە تەنھا ڕێکاری کارگێڕی وژمێریاری ماوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو،"پاش گەڕانەوەی رەزامەندی خەرجکردنی پارەی تەرخانکراو بە ھاوکاری بانکی ناوەندی ھەرێم/ لقی سلێمانی راستەوخۆ دەرماڵەی مانگێک خەرجدەکرێت و پاشان مانگانە دەرماڵەکە بەردەوام دەبێت".
تێبينيێك بنێرە: