بڕیارە ئەمڕۆ دەرماڵەی خوێندکاران  خەرج بکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە دەرماڵە خوێندکاران


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەرماڵەی قوتابیانی زانكۆی سەڵاحەددین بكرێت، زانكۆی سلێمانیش چاوەڕێی ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانە.

سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند:قوتابیان دەتوانن رۆژی یەکشەممە 23-7-2023 سەردانی یەکەی ژمێریاریی کۆلێژەکانیان بکەن بۆئەوەی دەرماڵەی سێ مانگ پێکەوە وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشداوە: ئەو دەرماڵەی دابەشدەکرێت هی مانگەکانی 10، 11 و 12ی 2022وە، دوای دابەشکردنی دەرماڵەی ئەو سێ مانگە،دەرماڵەیەکی دیکەش دابەشدەکرێت.

هاوكات زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە: دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆی سلێمانی بەھۆی زۆری بڕی پارەی داواکراوەوە تەنھا ڕێکاری کارگێڕی وژمێریاری ماوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: پاش گەڕانەوەی رەزامەندی خەرجکردنی پارەی تەرخانکراو بە ھاوکاری بانکی ناوەندی ھەرێم/ لقی سلێمانی راستەوخۆ دەرماڵەی مانگێک خەرجدەکرێت و پاشان مانگانە دەرماڵەکە بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم