دانیشتوانی كفری بەئەنجامدانی شانۆگەری پشتگوێخستنی شارەكەیان دەخەنەڕوو

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کفری شانۆ


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نزیكەی دوو هەفتەیە بەشێك لە دانیشتوانی كفری هاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دەستیان بە گردبونەوە كردو نیگەرانن لە نەبون و خراپی پرۆژەكانی خزمەتگوزاری و نەبونی هەلی كار و داوا لە بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەكەن بەدەم داواكارییەكانیانەوە بێن.

دانیشتوانی كفری بەهۆی گەرمای بەتینی ڕۆژەوە زیاتر لە شەواندا ناڕەزایەتیەكانیان دەردەبڕن و شەوی ڕابردووش بە ئەنجامدانی شانۆگەری مانگرتووانی كفری بەهۆی پشتگوێخستنی شارەكەیان لەلایەن حكومەتی كاربەڕێكەرەوە نیگەرانیەكانی خۆیان دەربڕی.

جێگەی باسە ماوەی دووهەفتەیە ئەو هاوڵاتیانە خێمەیان هەڵداوەو مانیانگرتوەو بەوتەی خۆیان تاوەكو وەڵامی پێویست نەدرێنەوە لە دەربڕینی ناڕەزایی بەردەوام دەبن.

کامەران کەریم