جەختی سەرۆك كۆماری عێراق  لەسەر كاری دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی  كەم ئاوی و وشكەساڵی

(0) / / عراق / زایەڵە کەمئاوی وشکەساڵی ئێران عێراق


Jul 23, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەبدوڵەتیف رەشید جەمال سەرۆك كۆماری عێراق جەختی لەسەر گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی كاری دوو قۆڵی لەگەڵ ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەش وهەوا  كردەوە.

لە بەیاننامەکەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لەبارەی ئەم دیدارە هاتووە : سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق، محەممەد كازم ئال سادق كرد.

لە میانی دیدارەكەدا ڕەشید جەختیكردەوە : پێویستی بەهێزكردن و پەرەپێدانی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵاتی دراوسێ بكات و ئاماژەی بە گرنگی بەرزكردنەوەی ئاستی كاری دووقۆڵی بە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و كەمی ئاو و وشكەساڵی ڕووبەڕووی جیهان كردەوە.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئال سادق هەوڵەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ عێراق دووپات كردەوە و داوای كردنەوەی ئاسۆی فراوانتر بۆ هاوكاریی دوو قۆڵی لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ دوو وڵاتی دۆست كرد.