لە شارباژێڕ ئاگرێك کەوتەوەو بووە هۆی سوتانی ٧٠ دۆنم پوش و پاوان
(0) /
زایەڵە - پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت ئاگادار کرانەوە بە بوونی ئاگرێك لە سنوری گوندی شاناخسێ ، دەستبەجێ مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بەشی ماوەت دەرچوون بۆ سنوری ناوبراو ، لە ئەنجامدا توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن بەهاوکاری ئاگر کوژێنەوەی قەزای ماوەت و دانیشتوانی گوندەکانی شاناخسێ و ماشان .
ڕونیشکراوەتەوە: بە هۆی ئاگرەکەوە ( ٧٠ ) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتان ، هەروەها هۆکاری ئاگرەکە نادیارە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: