لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێک ده‌ستگیرکرا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
پێنجوێن
کوشتن
تۆمەتبار
زایەڵە - مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردو گەنجێک لەقەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار.
سه‌ره‌نجام‌و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه ده‌ستگیربكرێت. هەرەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا کە لەتاوانەکەدا بەکاریهێنرابوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ك، ن، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: