پاسەوانی سنوور لەبارەی فۆڕمی دامەزراندن ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە پاسەوانی سنووری عێراق


Jul 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەرماندەیی پاسەوانی سنوور، ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمی دامەزراندنیان تەواو کردووە، بیگەڕێننەوە بارەگای فەرماندەیی.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک کە فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکردووەتەوە، ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان تەواو کردووە، ئەمڕۆ 26/7/2023 دەتوانن بگەڕێننەوە فەرماندەیی پاسەوانی سنوور لە کانی قرژاڵە لە شوێنی وەرگرتنی فۆڕم.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە پاسەوانی سنوور رایگەیاندووە، کە دامەزراندن لە یەکە و فەرماندەکانیان دەستپێدەکات، دواتر بە ئۆنلاین هەزاران کەس فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردەوە.

لە 15ـی تەممووزی 2023، ناوی 300 کەس بۆ دامەزراندن لە ریزەکانی پاسەوانی سنوور، لە سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی کورتەنامەیەوە هاتەوە، بڕیاربوو ناوی 600 کەسی دیکەش بۆ دامەزراندن لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و سلێمانی بگەڕێتەوە.