هێلیکۆپتەرێکی هاوپەیمانان لە گوێڕ کەوتەخوارەوە
(0) /
زایەڵە - هێلیکۆپتەرێکی هێزەكانی هاوپەیمانان لە گوندی قەڵاسۆران سەر بە ناحیەی گوێڕ کەوتەخوارەوەو دووکەس بریندار بوون.
بەپێی میدیاکانی هەرێم، هێلیكۆپتەرەكە سەعات یەک و 15 خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەربازگەیەکی ئاسایش لەکاتی مەشق و راهێنان كەوتووەتەخوارەوە.
تائێستا هێزە ئەمنیەكانی هەولێر و هاوپەیمانان رونكردنەوەیان لەسەر ڕووداوەكە نەداوە.
تێبينيێك بنێرە: