گەورە تیرۆریستێکی داعش لە سلێمانی دەستگیر کرا؛ لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر بووە

(0) / / کردستان / زایەڵە تیرۆریست سپایکەر داعش


Jul 27, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی بەناو فەرماندەی سەربازیی ویلایەتی (دیجلە) سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەناو فەرماندەی سەربازیی ویلایەتی (دیجلە) سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کراوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە ھێزەکانی سەربە دەزگای نیشتمانیی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی سەربە دەزگای دژەتیرۆر لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامیانداوە، تیرۆریستێک بە ناوی "عەبدولخالق خەزعەل سوڵتان" دەستگیرکراوە.

راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکە لە ساڵی ٢٠١٣دا، پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کردووە و بەشداری لە ئەنجامدانی چەندین کردەی تیرۆریستی کردووە بۆسەر ھێزە ئەمنییەکان، ھەروەھا یەکێک بووە لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی بنکەی سپایکەر ساڵی ٢٠١٤ لە پارێزگای سەڵاحەددین.

باسی لەوەیش کردووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوە، بەناو فەرماندەی سەربازیی ویلایەتی (دیجلە) بووە سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش.