کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوتی ژێر دەسەڵاتی یەکێتیدا ڕاگیرا

(0) / / کردستان / زایەڵە یەکێتی چیاسورخ گەرمیان نەوت


Jul 28, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - کارکردن لە کێڵگەی نەوتی  چیا سورخ لە گەرمیان ڕادەگیرێت، کۆمپانیای پێت ئۆیڵ کارمەندەکانی ئاگادار کردووەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن.

سەردار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەی قۆرەتو لە گەرمیان ڕاگەیاندووە: کۆمپانیاکە بەفەرمی لە سەری مانگەوە  کارەکانی ڕادەگرێت، بەهۆی خەرج نەکردنی پارە بۆ کۆمپانیاکە.

سەرجەم کرێکارەکان تەنها ژمارەیەکی کەم نەبێت ئاگادار کراونەتەوە نەگەڕێنەوە بۆ کارکردن لەو وادەیەوە، چونکە بەشێوەیەکی کاتی کارەکانی کۆمپانیاکە ڕادەگیرێت .

داواکاریەکانیان پێشکەش بەحکومەت کردوە بۆ خەرج کردنی شایستە داراییەکانیان تاکو ئێستاش وەڵام نەدراونەتەوە.

کامەران کەریم