زەریف: پێچەوانەی بەریتانیا و هاوپەیمانەکانی لەو بڕوایەداین کە چەکە کۆمەڵکووژەکان دەبێت بنبڕ بکرێن

(0) / / جهان / زایەڵە زەریف بەریتانیا ئەتۆمی


Mar 16, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی نیگەرانی دەربڕینی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەمەڕ ئەگەری دەستگەیشتنی ئێران بە چەکی ئەتۆمی، جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێچەوانەی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی لەو بڕوایەدایە کە چەکە کۆمەڵکووژەکان دەبێت بنبڕ بکرێن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە تویتێکدا وەڵامی لێدوانەکانی بۆریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لەمەڕ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێرانی دایەوە.
زەریف لە ئەو تویتەدا ڕایگەیاند: بۆریس جانسۆن دووڕوویی گەیاندووەتە بەرزترین ئاستی خۆی و سەبارەت بە " پەرەپێدانی چەکی ناوەکی لەلایەن ئێرانەوە" نیگەرانی دەربڕیوە؛ ڕێک هەر لەو ڕۆژەی کە ڕایگەیاندووە وڵاتەکەی پاشکەوتی چەکە ناوەکییەکانی زیاد دەکات"