دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ٣ تۆمەتباری ڕووداوێکی کوشتن ڕادەگەیەنێت
(0) /
زایەڵە -بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بکەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتیەکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکرد.
هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری وورد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتی ( صمد عارف محمد )ی تەمەن ٤١ ساڵیان دەستگیرکرد، کە لەشەوی ٢٠٢٣/٦/٦ لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گردەبڕاوەکە بە چوار فیشەک کوژرا.
دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، دەرکەوت خێزانی (صمد) بەرنامە داڕێژەری ئەم تاوانە بووە و بە هاوکاری دوو کەس ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی.
لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: