1 / 4
2 / 4
3 / 4
4 / 4

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە شەهیدان ئێران کیمیاباران


Jul 31, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەمڕۆ  دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 31ی ته‌مووزی 2023ی زاینی محمد محمودیان سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ ئاماده‌بوون له‌ مۆنیۆمێنتی شه‌هیدانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دانانی تاجه‌گوڵینه‌ و خوێندنی فاتیحه‌، یاد و یاده‌وه‌ری شه‌هیدانی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ی ڕژێمی به‌عسی به‌رز راگرت.

 له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی دا، سه‌ركونسوڵی ئێران سه‌یری پێشانگای وێنه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ی كرد و له‌ ده‌فته‌ری یاده‌وه‌رییه‌كاندا ده‌قێكی نووسی.

کامەران کەریم