دەرماڵەی خوێندکاران لە سلێمانی خەرج دەکرێت

(0) / / کردستان / زانکۆ زایەڵە دەرماڵە سلێمانی


Aug 01, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند لە مڕۆوە خەرجکردنی دەرماڵە دەستپێدەکات و ئەو خوێندکارانەش کە لە دەرەوەی شارن دەتوانن لەگەڵ دەرماڵەی مانگی 10ی 2022 وەریبگرن.

 نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ڕایگەیاند: خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی ئاگادار دەکەین لەمڕۆوە دەرماڵەی ڕۆژانی دەوامکردنی مانگی 9-2022 خەرج دەکرێت.

داواشی لە خوێندکاران کرد سەردانی ھۆبەی ژمێریاری کۆلێجەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە، لەو کاتانە و بەو مەرجانەی کۆلێجەکانیان ڕایدەگەیەنن.

هەرووەها ئەوەشیان ڕاگەیاندووە: لەبەر بەرژەوەندی خوێندکارانی دەرەوەی شار و لەسەر داواکاری خوێندکاران خۆیان کە بڕی دەرماڵەکە بەشی خەرجی ھاتووچۆیان ناکات، کار ئاسانیان بۆ دەکرێت کە دەتوانن لە داھاتوودا لەگەڵ پێدانی دەرماڵەی مانگی 10-2022 ئەم دەرماڵە وەربگرن.

کامەران کەریم