ڕیکوردی سەرکەفتنێکی بنەماڵەیی بەسەر شاخێکی هەشت هەزارمەتری
(0) /
زایەڵە ـــ چوار برای شێرپا و شاخەوان و ئەندامی یەک بنەماڵە پێکەوە سەرکەفتن بەسەر لووتکەی شاخی کانگچنجونگا لەساڵەکانی 2019دا
چوار برای شاخەوان و شێرپا و ئەندامی یەک بنەماڵە بە نێوەکانی، تنجین لاما، فوربا شێرپا، پاسانگ داوا و نوربۆ توانیویانە لە کاتژمێری 5 تا 5:15 ڕۆژی 15ی ئایاری ساڵی 2019 سەرکەفن بەسەر شاخی کانگچنجونگا.
ئەو خاڵەی کە خاوەن سەرنجە ئەوەیە کە ڕۆژێ پێش لەو سەرکەفتنە فوربا شێرپا سەرکەفتبوو بەسەر هەمان لووتکەدا بەڵام ڕۆژێ دوای هەمان ڕۆژ و لەبەرئەوی هاوڕێیەتی براکانی بە جێ نەهێڵێت ئەوا دیسان لەگەڵیان سەرکەفت بەسەر ئەو شاخەدا.
تنجین لاما ئەوساڵ توانی لەگەڵ هەریلا و لە ماوەی 3 مانگدا، بەسەر هەر هەموو 14 لووتکەی 8 هەزارمەتری جیهاندا سەرکەفێت.
فوربا تاشی برایەکی دیکەی ئەو بنەماڵە ماوەیەک پاش ئەو سەرکەفتنە لە کەمپی 3ی شاخی ئەڤەریست گیانی لەدەستدا.
ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی
تێبينيێك بنێرە: