‎نەشتەرگەری مێشك لە هەڵەبجە ئەنجام دەدرێ

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە نەشتەرگەری


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - د،ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ‎لەچوار چێوەی هەنگاوەکان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە بۆ گەشەدان بەسێکتەری تەندرووستی و  بۆ یە کەم جار لە مێژووی هەڵەبجە دا هەنگاوێکی زێڕین بە ئاڕاستەی خزمەتکردنی هاووڵاتیان دەنێت نەشتەرگەریەکانی مێشک ئەنجام دەدات.

وتیشی: ‎لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوبەرایەتیمان لەڕێگەی هەوڵەکانی بەڕێوبەری گشتیەوە و دوای دابینکردنی پزیشکی مێشک و دەمار ، ئامێرێکی پزیشکی پێشکە وتووی بەپێداویستیەکانیەوە تایبە ت بۆ بە شی نە شتەرگەری مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دابینکرد کە دەتوانێت بۆ ئەم  نەشتەرگەریانە بەکاربهێنرێت ،‎مێشک و کاسە ی سەر و دەماری سە ر‎نەشتەرگەری  بڕبڕەی پشت فقرات،‎ لە نەشتەرگەری مێشک و دەمارەکان

‎بەڕێوبەرایەتیمان دڵنێایی دەدات لە هەنگاوەکانی خزمەت و هەر ئەمڕۆش ئامێرەکە خرایە کار و خزمەتی هاووڵاتیان.

کامەران کەریم