کچێکی تەمەن حەڤدە ساڵ لەئاودا خنکا

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان گەرمیان خنکان


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئێوارەی هەینی کچێک بەناوی ئایە لوقمان حسێن  لەدایکبووی 2006 لە بەنداوی توڕە جاف لە گوندی چیا چەرموو سەربەناحییەی باوەنوور خنکا ،بەوتەی کەسوکاری ناوبراو دانیشتووی گوندی گۆڕی ئەسپەو لەگەڵ کەسوکاری  بە سەردان چونەتە گوندی چیاچەرموو لەوێ لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە لەئێستادا تەرمەکەی دەرهێنراوەو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.

کامەران کەریم