یادی شەھیدانی بینا سوتاوەکەی سیروان بەرزڕاگیرا
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و نوێنەرانی حیزبی و حکومی و ھاوڵاتیانی ناحیەی سیروان بەدانانی تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفا سی وحەوتەمین ساڵیادی شەهیدانی بیناسوتاوەکەی سیروان بەرز ڕاگیرا.
ڕۆژی۱۹۸٦/۸/٦لەکاتێکدا ژمارەیەکی زۆر لە ھاوڵاتیانی ڕاگوێزراوی گوندەکانی ھەورامان بۆ خۆپاراستن لە ئاگری شەڕی ئێران- عێراق لە بینایەکی تەواو نەبوو لە ناحیەی سیروان خۆیان پەنادابوو ، تۆپێك بەر بیناکە دەکەوێت و لە ئەنجامدا ئەو بەرمیلە نەوتانەی لەبەردەم دەرگای بیناکە بوون گڕ دەگرن ، بەھۆیەوە ٢٠٠ ھاوڵاتی لە ژن و پیاو و منداڵ شەھید بوون و زیاتر لە ١٠٠ کەس برینداربوون .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: