فڕۆكه‌ی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج؛ گیان له‌ده‌ستدان و بریندار هه‌ن
(0) /
زایەڵە - فڕۆكه‌ی توركیا له چه‌مانكێ ئۆتۆمبێلێكی كرده ئامانج.
به گوێره‌ی هەواڵی میدیاکان له دهۆك، له هێرشه‌كه‌دا، گیان له‌ده‌ستدان و بریندار هه‌ن.
كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، له نزیك سه‌نته‌ری ناحییه‌ی چه‌مانكێ، به دیاریكراوی له گوندێكی نزیك گوندی (ئه‌شكه‌فتێ) ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییه‌كی سڤیل، كه دوو هاووڵاتی تێدا بووه، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی توركیاوه كرایه ئامانج.
ئالان ئیسماعیل پێنج مانگە ھاوسەرگیری کردووە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە چەمانکێ گیانی لەدەستدا.
كه‌سێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداره.
تێبينيێك بنێرە: