وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێم: ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخرێن کە هاووڵاتیان و گەشتیارانی تێدا خنکاون
(0) /
زایەڵە - به‌فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتیان و گەشتیاران تێدا خنکاون.
له‌چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: بە ئامانجی کەمکردنەوەی قوربانی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس، ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتیان و گەشتیاران تێیدا خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا هاووڵاتیی و گه‌شتیارێكی زۆر له رووبار و چه‌مه‌كاندا له‌كاتی گه‌شتدا خنكاون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێش‌گرتن و خۆپاراستن له دووباره بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی خنكان رێككاری پێویستی گرتووه‌ته‌به‌ر.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان ته‌نیا له ساڵی 2022، 77 حاڵه‌تی خنكان له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، ئه‌مساڵیش (2023) تا مانگی حه‌وت، 56 حاڵه‌تی خنكان له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ:
دوای زیادبوونی رووداوەکانی خنکانی هاووڵاتیان و گەشتیاران لە رووبار و دەریاچە و زێ و چەمەکان لە وەرزی هاویندا، بە فەرمانی بەڕێز وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی و پۆلیس ئەو شوێنە گەشتیارییانە دادەخەن کە لە ماوەی رابردوو هاووڵاتیان و گەشتیاران تێیدا خنکاون و مەترسیدارن بۆ مەلەکردن. ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەرفەت و ئەگەرەکانی قوربانی زیاتر.
دەستەی گشتی گەشت و گوزار و دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و دامەزراوە پەیوەنددارەکانی دیکە هەڵمەتی ئاگادارکردنەوە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان و گەشتیاران بۆ خۆپاراستن لە مەلەکردن لەو شوێنە مەترسیدارانە دەست پێ دەکەن.
داوا لە هاووڵاتیانی ئازیز و گەشتیاران و کۆمپانیایاکانی گەشت و گوزار دەکەین، کە پابەند بن بە دوورکەوتنەوە لەو شوێنانەی شریتی سوری لێدراوە و هێما و تابلۆکانی قەدەغەکردنی مەلەی لێ هەڵواسراوە. ئەو شوێنانە مەترسیدارن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێت مەلەی تێدا بکرێت و بۆ مەلەکردن ناشێن و رێگاپێدراو نین.
راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
6ی ئابی 2023
تێبينيێك بنێرە: