پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: پێشوازیمان لەدەستەی مامۆستایانی ناڕازی کرد
/
کردستان
/
زایەڵە
مامۆستایان
دارا سێکانیانی
زایەڵە - دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند:شاندێكی پەرلەمانی پێشوازیمان لە نوێنەرانی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کرد،لەسەردانەكەدا نوێنەرانی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوایانكرد دەسەڵاتە فیدڕاڵیەکان كاری پێویست بكەن بۆ چارەسەركردنی کێشەی دواکەوتنی مووچەو پلە بەرزکردنەوەو پاشەکەوت و خانەنشینی.
وتیشی: لەلایەن خۆمانەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختمانكردەوە كە كاری پێویست دەكەن تاوەكو داواكاریەكانی مامۆستایان و فەرمانبەران بگەیەننە لایەنە پەیوەندیدارەكان.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: