ئۆتۆمبێلێكی حكومی لە دهۆک تەقییەوە
/
کردستان
/
زایەڵە
دهۆک
بۆمبڕێژكراو
زایەڵە - سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دهۆك رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی حكومی لەرێگەی تەقەمەنی بۆمبڕێژكراوەوە كراوەتە ئامانج و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە سەختی برینداربوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە دهۆك رایگەیاند:یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی تیمەكانی كردنەوەی ڕێگاوبانەكان لە قەزای ئامێدی لە باكووری دهۆك تەقەمەنییەكی لە جۆری تی ئێن تی، پێوە بەسترابوو لە كاتی ئەنجامدانی ئەركەكانی رۆژانەیان تەقیوەتەوە.
باسی لەوەشکرد: تەقینەوەكە بووەتە هۆی برینداربوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و بەپەلە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: