سەرۆکی FIA: خولیای من ئامادەبوونی تیپەکانی چین و ئەمریکایە لە فڕمووڵی یەکدا

(0) / / ورزش / زایەڵە تۆپی پێ چین ئەمریکا


Aug 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سەرۆکی ئێماراتی فیدراسیۆنی جیهانی ئۆتۆمبێڵڕانی(FIA) حەز و ویستی خۆی دەربڕیوە لەسەر ئامادەبوونی تیپە بەرهەمگەییەکانی ئەمریکا و چین لە پێشبڕکێیەکانی فڕمووڵی یەکدا.

موحەمەد بن سلیم دەڵێت: خولیای من ئەوەیە کە دوو تیپی تەواوی بەرهەمگەکانی دوو وڵاتی چین و ئەمریکا  بەشداری پێشبڕکێیەکانی فڕمووڵ یەک بکەن، هەمووان مافی ئەوەیان هەیە خولیایان هەبێ بەڵام نزیک لە باوەڕ. نزیکەی 1.4 کەس لە وڵاتی چیندا دەژین و 50 لەسەر 100ی هەموو ئوتۆمبیلەکانی جیهان بەرهەمی چینە، ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە ئەمە بازاڕێکی زۆر گەورەیە.


سەڕۆکی فیدراسیۆنی جیهانی ئۆتۆمبێڵڕانی وتیشی: چینییەکان زۆر جیدین لەسەر ئۆتۆموبیلی ئێلێکتریکی و هیبریدی. بەڕای من پەسەندی یاسای نۆی لە ساڵی ڕابردوودا هەنگاوێکی درووست و باش بوو ئەگەر ئێمە ئەو کارەمان جێبەجێ نەکردبای، بە ڕای ئێوە (ئائۆدی)ش لەگەڵمان ڕێکدەکەوت؟ ئەمانە هەمووی پاش پەسەندی یاساکان لە لایەن نوێنەرانی هەموو تیپەکانەوە ڕووی داوە، ئێمە ئەو کارەمان بە سوودی موتور ئسپۆرت ئەنجام داوە و یارمەتیمان دا کە درگاکان زۆرتر بکرێتەوە. ئەوا هوندا و فۆرد دەست بە کار بوون و بێگومان کێشەی (پوورشە)ش بەم زوویانە لەناو دەچێت. کەوا بوو ئەو هەنگاوانەی کە هەڵمانگرت بێسوود و کەڵک نەبوو.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی