زیاتر لە 2 ملیار و 509 ملیۆن دینار بۆ دوو پرۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر خەرج دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر پڕۆژە خزمەتگوزاری


Aug 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەپێی دوو فەرمانی وەزاری، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی(2,509,193,000)دینار بۆ دروستكردنی پارك و تەواوكردنی بڕگەی ماوە لە شەقامی 120مەتری لە شاری هەولێر.

ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە كە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات، فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی پاركێك لە گەڕەكی ژیان و دروستكردنی بڕگەی ماوە لە لووپ و ڕەمپە و بەشێك لە شەقامی 120مەتری لە چوارڕیانی مەخموور.

جگە لەو پرۆژانە ئێستا لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر چەندین پرۆژەی تری خزمەتگوزاری لە قۆناغی جێبەجێكردندان و لە داهاتووشدا پرۆژەی دیكە ڕادەگەیەندرێن.

کامەران کەریم