لەماوەی یەك مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەکانی دڵ لەسلێمانی  526 بوژانەوەی دڵ ئەنجامدراوە

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی دڵ نەشتەرگەری تەندروستی


Aug 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سامان لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: بەپێی ئاماری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێكەوتی (1 بۆ 2023/7/31) لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ لەشاری سلێمانی 1.394 نەخۆش سەردانیان كردووە و 698 نەخۆش داخڵ كراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

وتیشی:هاوكات لەو ماوەیەدا 526 بوژانەوەی دڵ ئەنجام دراوە و 28 نەشتەرگەری دڵ و 243 قەستەرە و 140 باڵۆن و 4 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجام دراوە.

ئەوەشی خستەڕوو:هەرمانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 282 پشكنینی سیتی سكان و 247 ئیكۆ و 327 هێڵكاری دڵ ئەنجام دراوە و 64 چارەسەری سروشتی كراوە و 107 تیشك گیراوە.

کامەران کەریم