هەرێم.. لە سەرەتای ئەمساڵەوە 61 کەس  لە ئاودا خنكاون

(0) / / کردستان / زایەڵە خنکان هەرێم ئاو


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەپێی داتاكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 61 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لە ئاودا خنكاون و ساڵی رابردووش 77 هاوڵاتی خنكاون.

سروە رەسوڵ بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی قەیرانەكان لە وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو دوێنێ سێشەممە 8ی ئابی 2023، 61 هاوڵاتی لە ئاودا خنكاون، بەشێكیان دانیشتووی هەرێم بوون و بەشێكی دیكەشیان گەشتیار و سەردانكەر بوون.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆرترین ژمارەی قوربانیانی خنكان لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و كەمترین ژمارەی قوربانیانیش لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان تۆماركراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 10 هاوڵاتی لە سنوری پارێزگای هەولێر، 10 لە سلێمانی، 10 لە دهۆك، یەك لە هەڵەبجە، 3 لە گەرمیان، 12 لە راپەرین، 6 لە سۆران و 9 هاوڵاتیش لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خنكاون.

بە پێی ئامارەكە زۆرینەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە روباری "زێی بچووك"دا خنكاون كە ژمارەیان 13 كەسە و دووەم زۆرترین ژمارەی قوربانیانیش لە زاخۆ تۆماركراوە كە ژمارەیان 9 كەسە، هەروەها ساڵی رابردوو 77 هاوڵاتی خنكاون.

کامەران کەریم