پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ ڕونکردنەوە دەدات
/
کردستان
/
زایەڵە
سلێمانی
پەروەردە
وانەبێژ
زایەڵە - جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ نییە.
عومەر محەمەد جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند: نووسراوێک لە بەشێک لە ڕاگەیاندنەکان بڵاوکرایەوە کەتێیدا باس لەوەکرا کە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێشنیاریانکردووە مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گرێبەست، لەڕاستیدا تا ئێستا هیچ بڕیارێک بەدەست ئێمە نەگەیشتووە.
عومەر محەمد باسی لەوشکرد: بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نەهاتووە تایبەت بە مامۆستایانی وانەبێژ.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: