هەوڵەکان بۆ بەقەزا کردنی ناحیەی ڕزگاری بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕزگاری سەباح شەهید فەتاح


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەباح شەهید فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند:هەوڵەکانمان بۆ بەقەزاکردنی ناحیەی ڕزگاری ، بە واژووی ۲۳ ئەندامی ئەنجومەن دووبارە جەختمان کردەوە لە گرتنەبەری ڕێکارەکانی بە قەزاکردنی ناحیەی ڕزگاری لەئیدارەی گەرمیان و داوای پێکهێنانی لیژنەیەکمان کرد بۆ ئەو مەبەستە . 

وتیشی: بە سوپاسەوە سەرۆکایەتی ئەنجومەن بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی کاتیان دا بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی بە قەزاکردنی ناحیەی ڕزگاری ، لیژنەکاتیەکە لەم ئەندامانەی ئەنجومەن پێکهاتوین لە صباح شەهید فتاح سەرۆکی لیژنە،کەریم علی ئەندام ، محمد شێخ وەهاب  ئەندام .

ئەوەشی خستەڕوو: پێویست ئاماژە بەوەش بدەین ساڵی ڕابردو لە بەرواری ۲۰۲۲/۳/۱ بەیاداشتێک کە واژووی  ۲٦ ئەندامی ئەنجومەن  ی لەسەرە داوای بەقەزاکردنی ناحیەی ڕزگاریمان کرد و بەنوسراو ئاراستەی ئیدارەی گەرمیان کرا ، 

بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین لە داهاتوویەکی نزیکدا وەکو لیژنەی کاتی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ئەو مەبەستەو ڕێکاری یاسایی پێویست لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەگرینەبەر بەپێی یاسای ژمارە  ۳ ساڵی ۲۰۰۹  یاسای پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .

کامەران کەریم