پەیامێک لە دەزگای دژەتیرۆری کوردستانەوە
(0) /
زایەڵە - هێزەکانی دژەتیرۆری کوردستان لە یادی 9 ساڵەی ئازادکردنەوەی مەخموور لە دەستی تیرۆرستانی داعش پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایدەگەیەنن؛ کاتێک هەمووان دەستەوستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری ڕادەستی ڕێکخراوی تیرۆرستانی داعش کرابوون و هەولێری پایتەخت مەترسی لەسەربوو، دژە تیرۆر توانییان پایتەخت بپارێزن و بە کەمتر لە کاتژمێرێک، مەخموور کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
دەقی پەیامەکەی دژەتیرۆری کوردستان:
بەر لە 9 ساڵ و لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، هێزەکانی دژەتیرۆر داستانێکی بێ وێنەیان تۆمارکرد، کاتێک هەمووان دەستەوەستان بوون و چەندین ناوچە بێ بەرگری ڕادەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش کرابوون و تەنها چەند کیلۆمەترێک لەنێوان ڕێکخراوەکە و هەولێری پایتەختدا هەبوو، هێزەکانی دژەتیرۆر توانیان شارەکە بپارێزن و شارۆچکەی مەخمور بە کەمتر لە کاتژمێرێک کۆنترۆڵ بکەنەوە.
دژەتیرۆر_CTG، ئەو هێزەیە کە خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر پاراستنی بست بە بستی خاکی کوردستان و قوربانیدانی هێزەکانی دژەتیرۆر لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان شایەتی ئەو ڕاستییە.
وەک هەمیشە دەیڵێینەوە
دەست نە پاراستن – لە خۆمان پاراستن
تێبينيێك بنێرە: