تیپی خانمانی تورکیا، قارەمانی لیگی باڵەی نەتەوەکانی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش خانمان لیگ تورکیا


Aug 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی نیشتمانی باڵەی خانمانی تورکیا بە هۆی بردنەو بەرانبەر بە تیپی نیشتمانی چین گەیشتە پلەی قارەمانی لیگی نەتەوەکان.

دوایین دیداری لیگی نەتەوەکانی باڵەی خانمانی 2023 بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەمریکا لە نێوان هەر دوو تیپی تورکیا و چین بەڕێوەچوو و بە بەرتری و قارەمانی تیپی تورکیا کۆتایی پێهات.

تیپی تورکیا لە سێتی یەکەم و سێهەم و چوارم بە ئاکامی 25 بەر 22 و 25 بەر 19 و 25 بەر 16 یارییەکەی بردەوە.

یەکەمین قارەمانی تورکیا لە VNLدا وەکوو گەورەترین و گرنگترین شانازی مێژووی باڵەی تورکیا دێتە ئەژمار.

شایانی ئاماژەیە کە تیپی نیشتمانی پۆلەند 3 بەر 2 یارییەکەی بەرانبەر بە ئەمریکا بردەوە و سەرکەفت بۆ پلەی سێهەم.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی