خانمی یەکەمی عێراق: بێدەنگی  حکومەتی عێراق و هەرێم هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە بۆ درۆنەکانی تورکیا

(0) / / عراق / زایەڵە تورکیا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد درۆن


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خانمی یەکەمی عێراق و ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەبارەی هێرشە درۆنیەکانی تورکیاوە کە ڕۆژانە دەکرێتە سەر هەرێم دەڵێت"بێ دەنگی حکومەتی عێراق وهەرێم بە واتای هەڵکردنی چرای سەوزە بۆ هێرشی درۆنەکانی تورکیا ".

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە واڵی تایبەت بەخۆی نوسراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "بێ دەنگی حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسیە دەست بەکڵاوگرتوەکان بەرامبەر بەو هێرشە درۆنیانەی کە رۆژانە دەکرێتەسەر دانیشتوانی هەرێم بە واتای هەڵکردنی چرای سەوزە بۆ هێرشی درۆنەکانی تورکیا نەک تەنیا بۆ سەر ئۆتۆمبیل، بەڵکو بۆ ژووری خەوتنی هەموو خەباتکار و سیاسی و هاووڵاتیەکی ئاسایی لە عیراق و هەرێمدا".

ئەوە لە کاتێکدایە کە هێرشەکانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێم بۆتە رووداوی رۆژانەو ترسێکی زۆری دروستکردووە لەلای هاوڵاتیانی هەرێم بەتایبەتی کە ڕێگا گشتییەکانی نێوان شارەکان دەکرێتە ئامانج و چەندان هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.