دەزگای دژە تیرۆر: تورکیا لە پشت هێرشە کوشندەکەی پێنجوێنەوە بوو

(0) / / کردستان / زایەڵە درۆن تورکیا پێنجوێن


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە گوێرەی ڕاگەیێندراوێکی دەزگای دژە تیرۆر، تورکیا ئەنجامدەری هێرشەکەی ڕۆژی هەینی پێنجوێن بوو کە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس لە نێوانیان "بەرپرسێکی باڵای پەکەکە".
دەزگای دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، هەینی 11ی هەشتی 2023، کاتژمێر 15:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کوژران".
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوبەری ناحیەی ناڵپارێز، ڕایگەیاند، "ئۆتۆمبێلەکە جۆری توێتا کرۆلا بووە و 3 کەسی تێدابووە و بەهۆی هێرشەکەوە هەرسێکیان سووتاون.
وتیشی، تەرمەکان بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی بردراون و لێکوڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە هێرشێکی هاوشێوەدا لە شارۆچکەی دوکان بە درۆن هێرشکرایە سەر ئۆتۆمبێلێک و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش برینداربوو