بەهۆی شەپۆلی گەرماوە ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەرێمی کوردستان عێراق گەرما گەشتیار


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گەشتیارێكی زۆر بەهۆی شەپۆلی گەرماوە لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە رویان لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان كردوە.

رێوار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆك رایگەیاندوە: هەرچەندە هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگای دهۆك هەر لە سەرەتای وەرزی بەهارەوە تائێستا بەردەوام هەبوە بەجۆرێك ئەمساڵ تائێستا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەم پارێزگایەی كردوە، بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما لە باشوری عیراق و هەندێ ناوچەی هەرێمی كوردستان ئەم رێژیە زیاتریش دەكات ئەمەش لەكاتێكدایە بەتایبەتی هاوڵاتیانی باشوری عیراق لە گەرمای تاقەت پروكێن هەڵدێن و رو لە سەیرانگاكانی ئەم ناوچەیە دەكەن.

ئەوەشی خستەروو: لە پارێزگای دهۆك نزیكەی 250 هاوینگەو 900 بنكەی گەشتیاری هەن و دهۆك یەكێكە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان كە لە روی جیۆگرافی شاخاویەو ساڵانە زۆربەی ئەو گەشتیارانەی دێنە هەرێمی كوردستان سەردانی ئەم پارێزگایە دەكەن بەجۆرێك لەساڵی 2022، دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیار سەردانی پارێزگاكەی كردوە.

کامەران کەریم