بەهۆی گەرماوە سبەینێ لە عێراق كرایە پشوو

(0) / / عراق / زایەڵە گەرما عێراق


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی گەرماوە بڕیاردرا سبەینێ یەكشەممە لە پارێزگاكانی عێراق بكرێتە پشووی فەرمی.

میدیا عێراقییەكان  بڵاویانكردەوە، "بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەهێزی گەرما سبەینێ لە پارێزگاكانی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.

بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، لە سبەینێ یەكشەممەوە شەپۆلێكی بەهێزی گەرما عێراق دەگرێتەوە لە بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور پلەی گەرما دەگەنە ئاستی پلەی كوڵان.

کامەران کەریم